له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیاو له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گڕوپ، هه‌ڵبژارده‌ی زیمبابوێ به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی غینیای برده‌وه.
له خوله‌كی بیست وشه‌شدا، یاریزان كنۆلیج موسۆنا گۆڵێكی بۆ زیمبابوێ به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان یاریزان كوداكواشی ماهاشی گۆڵی دووه‌می زیمبابوێی له خوله‌كی چلوسێ به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلونۆدا، یاریزان نابی كیتا تاكه گۆڵی غینیای له یاریه‌كه تۆماركرد، ئه‌م بردنه‌وه‌یه هیچ سوودێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی زیمبابوێ نه‌بوو كه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی بوو له‌م پاڵه‌وانێتیه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵ له پله‌ی چواره‌م و كۆتایی ڕیزبه‌ندی گڕوپی دووه‌م دێت و ماڵئاوایی له ڕكابه‌ریه‌كان كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی غینیاش به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت و گه‌یشته قۆناغی شازده.
له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا زیمبابوێ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر غینیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.