شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کوژرانی سێ داعشی لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی ناوبراو بڵاوی کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە باخچەکانی دەورووبەری ناوچەی تاجی ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ تیرۆریستی داعش کوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئۆپەراسیۆنەکە، دوای بەدەستھێنانی زانیاریی و چاودێریی ھەواڵگریی کە ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بوو، لەوەی تیرۆریستان نیازن ھەیە، زنجیرەیەک کردەی تیرۆریستی لە شاری بەغدای پایتەخت ئەنجام بدەن، ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.