ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و دۆخی کەشوهەوا، سبه‌ی له ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڵاویكرده‌وه: لەسەر بریاری "هەڵگۆرد شێخ نەجیب" سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و دۆخی کەشوهەوا، سبەی پێنجشه‌ممه 20 ى 1 ى 2022، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە (تیمەکانی پاراستنی رێگاوبان و خزمەتگوزاری شارەوانی بەرگری شارستانی و چاکردنەوەی ئاو و کارەبا لەگەڵ ئێشکگری نەخۆشخانەکان) .
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما شاره‌كانی هه‌رێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێکی زۆری ناوچەکان بەفر باریوە و لە هەندێک ناوچەش ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروستبووە.
سبه‌ی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پشووی فه‌رمییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.