Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 21:14

وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆست لە زانکۆی کۆیە ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌پۆسته‌كان به‌م شێوه‌یه‌: 
- فاکەڵتی پزیشکی گشتی
- فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن، مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
1) هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2) ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3) خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
 هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:  ئەوكه‌سه‌ی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ، بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2022/1/25) ڕۆژى (سێ شەممە) دەبێت.
 له‌كۆتاییدا خوێندنی باڵا رایده‌گه‌ێنێت، پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژو کرابێت و  هەر كه‌سێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ لیستى هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکانى لە گۆڤارى زانستى مەحکەم لەگەڵ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.
https://forms.gle/x8gAdP6fc8ZVvE6J8

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.