Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 21:14

سبه‌ی له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌رین پشووی فه‌رمییه‌

کوردستان TV
100%

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی  راپه‌رین ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و دۆخی کەشوهەوا،  سبه‌ی له‌ ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه‌: دوا بەدوای ڕاوێژکردنمان لەگەڵ دام و دەزگا کەشناسیەکان و بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتی گیانی فەرمانبەران، بڕیارماندا سبەی کەدەکاتە ڕۆژی پێنچ شەممە 20 ى 1 ى 2022 بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکانی سنورەکەمان، جگە لە تیمە خزمەت گوزاریەکان و تیمەکانی پاککردنەوە و هێزە ئەمنیەکان.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما  شاره‌كانی هه‌رێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێکی زۆری ناوچەکان بەفر باریوە و لە هەندێک ناوچەش ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروستبووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.