مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەم پێشوازی لە لوکاس گاسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسڕا کرد.
سهرۆكی حكوومهت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتی سویسرا کرد بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
لای خۆشییهوه باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن، سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و ھاندانی هاتنی کۆمپانیاکانی سویسرا بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.