ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین بڕیاری دا سبه‌ی پێنجشه‌م بكاته پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومییه‌كان به‌هۆی شه‌پۆڵی سه‌رما و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: دوا بەدوای ڕاوێژکردنمان لەگەڵ دامودەزگا کەشناسییەکان و بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتی گیانی فەرمانبەران، بڕیارمان دا سبەی کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەم 20/1/2022 بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی سنوورەکەمان.
ڕاشیگه‌یاند: پشووه‌كه ته‌نیا تیمە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی پاککردنەوە و هێزە ئەمنییەکان ناگرێته‌وه.
جێی باسه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رما و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی زۆر له سنووره‌كه‌یان بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.