ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڕێوه چوو.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری خستەڕوو تایبەت بە ڕێکخستنەوەی بابەتەکانی رۆزنامەی کشتوکاڵی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی کشتوکاڵی و پیشەسازی، بە جۆرێک کە ڕێگە بگیرێت لە سوودمەندنبوونی ناڕەوا و لە بەرژەوەندیی کەرتی تایبەتی خۆماڵی و جووتیاران و خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵی وپیشەسازییەکان ڕێک بخرێتەوە، هەروەها پێداچوونەوە بە لێخۆشبوونی گومرگی پڕۆژەکان و بەدواداچوونی کاری دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنەوەیان لەچوارچێوەیەکی یاساییدا بە ئاراستەی برەودان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە فیدڕاڵییەکان لەم بوارانە، لەچوارچێوەی دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا و خزمەتی هاووڵاتیيان و پشتیوانی کەرتی تایبەت و هاندانی وەبەرهێنان.
لە دوای گفتوگۆ، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەکانی لیژنە وەزارییەکەی پەسەند کرد بە ڕاسپاردنی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڵاڵەکردنی چارەسەرەکان کە هەر وەزارەتێک لەگەڵ هاوتا فیدڕاڵيیەکەی لە پەیوەندی و کۆبوونەوە بن تاوەکو بڕیارەکانی تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕۆزنامەی کشتوکاڵی و لێخۆشبوونە گومرگییەکان بە هەماهەنگی دەربچن دوای پەسەندکردنیان لە ئەنجوومەنی وەزیران، بە جۆرێک هەموو لایەک پێیانەوە پابەند بن بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەردوولا لە چوارچێوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکان.
لە بڕگەی دووەمدا ئەنجوومەنی وەزیران ئەو پێشنیارانەی پەسەند کرد کە خرانەڕوو بۆ ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتییان لە دانەوەی ئەو پابەندییە داراییانەی لە ئەستۆیانە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، تا وەک داهاتی گشتی جارێکی دیکە خەرج بکرێتەوە بۆ خەرجییە گشتییەکان وبەرژەوەندیی هاووڵاتیيان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کە پێشنیارەکان بریتی بوون لە داشکاندنی ڕێژەی 15٪ لەو پێشینانەی حکوومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک ( پێشینە خانووبەرە و و سندووقی نیشتەجێبوون و پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری بە مەرجێک هاووڵاتییان ئامادەبن تا 90 نەوەد ڕۆژی کار لە ڕێکەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەکانی بۆ حکوومەت بگەڕێنێتەوە، ئەم داشکاندنە بە ڕێژەی 15٪ پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەکان، گەشتوگوزار، ئاو) و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، هەروەها لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواکەوتن و سوود لە سەر باج و ڕەسمی کەڵەکەبوو بەمەرجێک تەواوی باج و ڕەسم بدرێت بە حکوومەت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی سەرەوە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بە پێدان و فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە ئاسانکارییەک لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بە شێوازی قیستیشەوە بۆ پێدانی باج و ڕەسمی کەڵەکەبوو، بە مەرجێک داواکاریی بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانکارییە پێشکەش بکرێت لە ماوەی دەستنیشانکراو.
لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سروشتییەکان و ردەکاری پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی کرد بۆ هاووڵاتییان خستەڕوو - له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی، ئاماژەیدا بەوەی کە وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگيی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان به‌رده‌وامن له دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتییاندا و تاكو ئێستاش نزیکەی 67،248،98 ملیۆن لیتری دابین كردووه، و تا ڕێکەوتی 16ی کانوونی دووەمی 2022 بڕی (28،232،126) لیتر بۆ هەولێر دابین کراوە و له‌و بڕه‌ش (23،690،800) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی (چۆمان، ڕواندز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه) دابه‌شكراوه و هه‌روه‌ها بڕی (5،827،800) لیتر به‌سه‌ر ده‌ورووبه‌ر (واتە خه‌بات و بنه‌سڵاوه) دابه‌ش كراوه، بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە تاكو 16ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (18،253،096) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (8,044,000) لیتر به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دوكان دابه‌ش كراوه و ( 6,826,000) لیتر له سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه و (1,852,000) لیتر له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجەش دابه‌شکراوه .
لە پارێزگای دهۆكیش تاکو 16ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (19،248،780) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (13,378,400) له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌ش كراوه و له ده‌ورووبه‌ریش واتە (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی (6,021،200) لیتر دابه‌ش كراوه.
بەپێی خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ر خێزانێك 200 لیتری پێ ده‌درێت به نرخی 55 هه‌زار دینار کە ئەو بڕە نەوتەش لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دابین دەکرێت و نه‌وته‌كه‌ش له به‌رزترین ئاستی كوالێتیدایه.
ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان، جەختی کردەوە لە وەزارەت کە پەلە بکەن لە گەیاندنی ئەو نەوتەی کە لە عەمبارەکاندایە بە هاووڵاتییان بە پێی ژمارەی دانیشتووان و شایستەبوونی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، هەروەها لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی لە پەیوەندی بەردەوام بن بۆ دابینکردنی نەوتی سپی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.