بەهۆی کەوتنە خوارەوەی بەردێک لە ڕێگەی هەیبەت سوڵتان دوو کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆسخانەی کۆیە کران.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ڕێگەی ھەیبەت سوڵتان بەھۆی کەوتنەخوارەوەی بەردێك 2 کەس زامداربوون بەمەبەستی چارەسەرکردنیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کران.
ڕاشیگەیاند: ئەمەش لەکاتێکدایە ھاتووچۆی کۆیە ھۆشداری داوە لە مەترسی بەکارھێنانی ڕێگەی ھەیبەت سوڵتان لە خلیسک و کەوتنە خوارەوەی بەرد، بەڵام شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکان نابن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوا لە شۆفێران دەکات لەپێناو پاراستنی گیانیان و ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە بەکارھێنانی ئەم ڕێگەیە دوور بکەونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.