ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا له شاری كه‌ركووك به نارنجۆك هێرشكرایه سه‌ر نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا به نارنجۆكێك هێرشكرایه سه‌ر نووسینگه‌ی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوای شاری كه‌ركووك.
ڕاشیگه‌یاند: هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر نووسینگه‌كه‌ی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا كه‌وتووه.
جێی باسه شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراقدا زۆرترین ده‌نگی به‌ربژێرانی پارێزگاكه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو كه زیاتر له 37 هه‌زار ده‌نگ بوو.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقیشدا، شاخه‌وان عه‌بدوڵا توانیبووی 180 ده‌نگ به‌ده‌ستبێنێ و بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.