گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیكردنی ئه‌و شوفێره‌ی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له شه‌قامێكی شاری هه‌ولێر له سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ژینی كوردستانی دابوو و هه‌ڵاتبوو.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ڕۆژی شه‌موو ڕێكه‌وتی 15/1/2022 له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆ كرا و تێیدا گشت كه‌مئه‌ندامانی شاری هه‌ولێر داوایان كردبوو به هانای مه‌سعوود ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ژینی كوردستان تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامانی ده‌ست و پێ كه خۆی كه‌مئه‌ندامه و له‌سه‌ر كورسی خولاو ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
ڕاشیگه‌یاند: ناوبراو له شه‌قامی 100 مه‌تری له نزیك چواڕیانی مه‌خموور ئۆتۆمبێل لێی ده‌دات و زامدار ده‌بێت و شوفێره‌كه‌ش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕۆژی ڕووداوه‌كه تا ئه‌مڕۆ له به‌دواداچوونی وردی ڕووداوه‌كه به‌رده‌وام بوون و ئه‌مڕۆ توانرا تاوانبار ده‌ستگیر بكه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ڕووداوه‌كه‌ی پێ كرابوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند كه تۆمه‌تباره‌كه ته‌مه‌نی 56 ساڵه و به‌ڕه‌گه‌ز كورده و دانشتووی شاری هه‌ولێره و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی له جۆری فۆرت ڤیوژن ڕه‌نگی ڕه‌ش بووه و ئێستاش له گرتووخانه ده‌ستگیركراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.