Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 20:26

ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە لەبارەی پەلامارەکەی سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا

کوردستان TV
100%

 

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا پەلامارە تیرۆرستییەکەی ئەمشەوی سەر نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری کەرکووک بە توندی سەرکۆنە دەکات. 

بارەگای بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا پەلامارەکەی سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تووندی سەرکۆنە دەکات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بەدواداچوونی ئەم كردەوە تیرۆریستییە بكەن و بكەرانی ئاشكرا و بە سزای كارە تێكدەرانەكەیان بگەیێنن.

دەقی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی:- 

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە دەكەین كە ئەمشەو كراوەتە سەر نووسینگەی هەڤاڵ(شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری كەركووك. داوا دەكەین لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونی ئەم كردەوە تیرۆریستییە بكەن و بكەرانی ئاشكرا و، بە سزای كارە تێكدەرانەكەیان بگەیێنن.

تیرۆر هەرگیز ناتوانێ بەسەر ئیرادەی ئازادیخوازی و پێكەوەژیاندا زاڵ ببێت.

بارەگای بارزانی

19ـی كانوونی دووەمی 2022

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.