به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌یامێكی هۆشداری بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له‌ناو پارێزگای سلێمانی زۆر بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دوای تۆماركردنی 42 تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن، داوای له هاووڵاتییان كرد پابه‌ندی ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان بن و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن:-
- بەکارهێنانی ڤاکسین.
- بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.
- ده‌ست شوشتنی بەردەوام لە کاتی چوونە تەوالێت و بەرکەوتنی دەستت بە کەرەستە و ئامێرەکانی چواردەور.
- پاککردنەوەی دەستەکانت بە جێڵی پاککەرەوە (تعقیم) پێویستە ئەو جێڵەت پێ بێت.
- دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.
- ڕەچاوکردنی دووری نێوانتان لە کاتی ئاخاوتن و گفتووگۆ به‌لایه‌نی کەم (2) مەتربێت.
- سەردانینەکردنی ئەو شوێنانەی جێگەی گومانن لە وەرگرتن و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیکلیر) لە پارێزگای سلێمانی ڕوویان لە هەڵکشان کردووە و (42) تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.