Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 20:25

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

کوردستان TV
100%


 هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە لە ماڵەكانیان بمێننەوە، چونكە بەفرێكی زۆر لە سەنتەری شار باریوە و شۆفێریكردن مەترسیدارە.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدابەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئاگادای سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات كە لە ئێستادا بەفرێكی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریكردن مەترسیدارە و ئەگەری رووداوی هاتووچۆ زیاترە.
 هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: بۆیە تكاو داوامان وایە كە ئەگەر كارێكی زۆر پێویستتان نییە لە ماڵەكانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.