Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 19:28

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داوا لە شوفێران دەکات هاوکاری تیمه‌کانی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبان بن

کوردستان TV
100%

بە هۆی بەردەوامی و چڕی بەفر بارین و كەمی ئامێرەكانی تایبەت بە بەفر ڕامالین، ئەگەرهەیە قوناغەكانی سێیەم و چوارەمی ڕامالینی بەفر لە ڕێگای نێوان قەزا و ناحییەكان و ڕێگا لاوەكییەكان و
ڕێگای گوندەكان بكەونە ڕوژانی داهاتوو.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ئاگاداری هاووڵاتیانی خوشەویستی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ده‌كاته‌وه‌ كه‌  لە دوای هاتنی ئەو شەپوڵەی چڕەی بەفر باراین كە هەموو ناوچەكەی گرتوتەوە، تیمەكانی بەفر ڕامالینی بەڕێوەبەرایەتیه‌كان سەر لە بەیانی زووە دەستیانكردووە بە ڕامالینی بەفر لە بەشێكی زوری ڕێگاكانی سنووره‌كه‌ .
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ده‌شڵێت: بە پێ ی بەرنامەی ئامادە كراوی پێشوەختە، كاری ڕامالینی بەفر بە چوار قوناغ ئەنجام دەدرێت..
١- قوناغی یەكەم : ڕامالینی بەفر لە ڕێگا سەرەكییەكانی دەوروبەر و هێلە سەرەكییەكانی سەنتەری هەر چوار قەزای (سۆران ، مێرگەسور  ، چومان  و ڕواندز) و ڕێگای سەرەكی هامڵتۆن دەبیت.
٢- قوناغی دووەم: ڕامالینی بەفر لە ڕێگا سەرەكی نێوان قەزاكانی ئیدارەی سەربەخوی سۆران دەبێت.
٣- قوناغی سێیەم : ڕامالینی بەفر لە ڕێگای نێوان قەزا و ناحیەكان و ڕێگا لاوەكییەكان دەبێت.
٤- قوناغی چوارەم : ڕامالینی بەفر ڕێگای گوندەكان دەگەرێتەوە .
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران  ئاگاداری شوفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌  بە هۆی بەردەوامی و چڕی بەفر بارین و كەمی ئامێرەكانی تایبەت بە بەفر ڕامالین، ئەگەر هەیە قوناغەكانی سێیەم و چوارەم بكەونە ڕوژانی داهاتوو.

هاوكات داوا له‌ شوفێران دەكات هاوكاری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەوپاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بن،  بۆ ئەوەی بتوانن بە زووترین كات بە پێی بەرنامەی ئاماژە پێكراوی سەرەوە كاری ڕامالینی بەفر ئەنجام بدەین. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.