لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردهكاتهوه و رایدهگهێنێىت: بەهۆی زۆر بوونی بەفربارین ئەگەرەكانی رووداوی هاتووچۆ زیاترەو ئەمڕۆ كراوە بە پشووی رەسمی و لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە ماڵەكانتاندا بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە.
دهقی ئاگاداری لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان:
-لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی جەخت دەكاتەوە كە بەهۆی زۆر بوونی بەفربارین ئەگەرەكانی رووداوی هاتووچۆ زیاترە .
- سەبارەت بە دەوام كردن ئەمڕۆ كراوە بە پشووی فەرمی، لەبەرئەوە لە بەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە ماڵەكانتاندا بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە.
- تیمەكانی شارەوانی و ڕێگاوبان لە ئێستادا لە ئەركدان بۆ پاككردنەوەی شەقامەكان بەڵام بەهۆی زۆری بەفرەكەوە مەترسی زۆر بۆ مانۆڕی شۆفێریكردن دروست بووە لە سەنتەری شار و دەرەوەی شار.
- وەك راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی تكاو داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێك لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوەو شۆفێری نەكەن وە هیچ ڕێگایەك سەلامەت نییە تكا دەكەین با تووشی ڕووداو و كارەساتی هاتووچۆیی نەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.