بەهۆى بەردەوامی بەفر بارینەوە زۆربەی ڕێگاکانی هەرێمی کوردستان له ئێستادا داخراون و هاتووچۆی شاره‌كانی هه‌رێمیش داوا له شۆفێران و هاوولاتییان ده‌كات: بۆ كاری پێویست نه‌بێت له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20 ى 1 ى 2022، له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: بەهۆى نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر ڕێگاو بانەکان سەلامەت نین ، ئەگەر بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
په‌یامنێرانی كوردستان تیڤی رایده‌گه‌یه‌نن: له ئێستادا، هه‌ریه‌ك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، هه‌روه‌ها كه‌ركوكیش ، رێگاكان مه‌ترسیدارن و هاتووچۆی ئه‌و شارانه‌ش به‌جیا راگه‌یاندراویان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه داوا له شۆفێران ده‌كه‌ن بۆ كاری پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و و جوڵه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوه‌ستێنن، چونكه به‌فربارین به‌رده‌وامه‌و ته‌واوى شه‌قامه‌كانیش به‌فرێكى زۆریان له‌سه‌ر كه‌وتۆته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكیشدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: كه به‌فر و باران بارین له كاتژمێره‌كانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.