بەهۆی ئەم شەپۆلە بەفربارینەی شەوی رابردوو، لە حاجی ئۆمەران نزیکەی 60 سانتیمەتر بەفر باریوە و لە چۆمانیش 15 سانتیمەتر.
سەردار برایم، بەرپرسی تیمی بەفرڕاماڵین لە باڵەکایەتی بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە بەیانی زوو تیمەکانمان ڕێگای هامڵتۆنیان لە نێوان (سۆران-چۆمان) و (چۆمان-حاجی ئۆمەران) پاک کردوەتەوە، لە سنووری حاجی ئۆمەران نزیکەی 60 سانتیمەتر بەفر باریوە.
راشیگەیاند: ئەو ڕێگایانەی کە زۆر پێویستن، هەموومان خاوێن کردوونەتەوە، وەک ڕێای دۆڵی خانەقا و دەرگەڵە و قەسرێ، بەڵام پێویستە شۆفێران لەکاتی شۆفێری وریا بن و لەسەرخۆ بڕۆن، چونکە لە هەندێک شوێنەکان بەهۆی نزمی پلەکانی گەرما، رێگا بەستوویەتی.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.