كلیان مباپێی فه‌ره‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دووچاری پێكان هاتووه، له‌مباره‌وه یانه‌ی پاریس سان جێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرته پزیشكیه‌كان مباپێ دووچاری پێكان هاتووه، بۆیه له دوو رۆژی داهاتوو پشكنینی زێتر بۆ ئه‌م یاریزانه ده‌كرێت بۆ دیاریكردنی توندی پێكانه‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به نه‌یمار داسیڤای به‌رازیلی.
پی ئێس جی روونیكردۆته‌وه نه‌یمار دۆخی به‌ره‌و باشبوونه‌و به‌رده‌وامه له راهێنانی به‌ته‌نیا، بۆیه ئه‌م یاریزانه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به رۆیشتن له نێو یاریگا ده‌كات، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌رباره‌ی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی لیۆنێل مێسی روونیكرده‌وه، دوای تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌م یاریزانه سێشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستی به راھێنانی به‌كۆمه‌ڵ كرده‌وه‌و بۆ یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی ئاماده‌یه، جیا له مێسی ناڤاسیش كۆرۆنای تێپه‌راندوه‌و ئه‌مڕۆ ده‌ست به مه‌شقه‌كانی ده‌كاته‌وه.
پاریس سانجێرمان: له 2 ڕۆژی داهاتوو پشکنینی زیاتر بۆ پێکانه‌که‌ی مباپێ ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.