هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەلایەن بەشی هاتووچۆی شه‌قڵاوە، لەبەرمەترسی داڕمانی دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی ماوەران بەتەواوی ڕێگاکە داخرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی 1ی 2022، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: لەبەرمەترسی داڕمانی دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی (ماوەران)،ئەمڕۆ لەلایەن بەشی هاتووچۆی شه‌قڵاوە بەتەواوی ڕێگایەکە داخرا لە هەردوو دیوی میراوە و کۆڕێ.
هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت: شۆفێران بۆ هاتووچۆ دەتوانن ڕێگای کۆنی شەقڵاوە بەکار بێنن بۆ چوون و هاتن.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ، لە ئاگادارییەکدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: بەهۆى نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر ڕێگاو بانەکان سەلامەت نین ، ئەگەر بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
هاتووچۆی هەولێر: تونێلی تەواونەکراوی (ماوەران) داخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.