گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20 ی 1 ی 2022، له راگه‌یاندراوێكدا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە: به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، کەوتنەوەی بەفرێکی زۆر لەسەر فڕگە و ناوچەی فڕینی فڕۆکەخانە، بووە ھۆکاری دواکەوتنی بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانە.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: لە ئێستادا تیمەکانی فڕۆکەخانە بەسەرپەرشتی ڕاستەخۆی ئەندازیار تاهیر عه‌بدوڵلا قادر، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە و بەڕێوەبەری تەکنیک سەرقاڵی پاککردنەوەی فڕگە و ناوچەی فڕین و بەشەکانی تری فڕۆکەخانەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە نزیکترین کاتدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.