Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 17:24

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی بەفر سەدان فیدەری کارەبا گرفتیان بۆ دروستبووە

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆڵێ بەفر و سەرماوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە و ناتوانن بگەنە زۆر لەو شوێنانەی دووچاری گرفت بوونە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: به‌هۆی شەپۆڵی بەفر و سەرماوە، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و تیمەکانی کارەبا ناتوانن بگەنە زۆرێک لەو شوێنانە کە تۆڕەکانی کارەبا تووشی گرفتی تەکنیکی بوونە.

ڕاشیگەیاند: تیمەکانی کارەبا سەرەڕای ئەم دۆخە سەختەی کەشوهەوا لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکانی کارەبا و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە.

ئاشکراشی دەکات کە گرفتی هێڵەکانی گواستنەوە و تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا بەم شێوازەی خوارەوە لە سەر ئاستی پارێزگاکان ڕووی داوە

سلێمانی: 30 فیدەر

هەولێر: 176 فیدەر

دهۆک: 30 فیدەر

گەرمیان: 6 فیدەر

کۆی گشتی: 242 فیدەر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.