قایمقامی سۆران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئاگادارییه‌كدا داوای له شوفێران كرد چه‌ند ڕێگایه‌كی سنووره‌كه‌یان به‌كارنه‌هێنن به‌هۆی بوونی به‌سته‌ڵه‌ك و شه‌خته‌وه.
مه‌غدید عه‌ریف قایمقامی سۆران ڕایگه‌یاند: ئاگادارى سەرجەم شوفێران دەکەینەوە کە بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و ھەبوونی بەستەلەک لەم رێگایانە، ئەمشەو هه‌روه‌ها بەیانی زووش رێگای (سپیلک -خەلیفان) و(سپیلک -شانەدەر) و(سۆران -سیدەکان) بەکار نەھێنن و گەشتەکانیان دوا بخەن لە پێناو سەلامەتی گیانی شوفێران و گەشتیاران.
جێی باسه دوێنێ و ئه‌مڕۆ به‌فرێكی زۆر له سنوور و ڕێگاكانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران باری و هه‌روه‌ها به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماش بۆ ژێر سفڕ، ڕێگاكان ئێستا بوونه‌ته شه‌خته و هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێڵ تێیدا ئه‌سته‌م بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.