بەهۆی کەوتنی بەفرێکی زۆر باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراک لە ماڵان و ئاوەدانی نزیک دەبنەوە و ئاگاداربن سزایەکی توند دیاری کراوە بۆ هەر کەسێک ڕاویان بکات.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: بەهۆی کەوتنی بەفرێکی زۆر باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراک لە ماڵان و ئاوەدانی نزیک دەبنەوە، ئەرکێکی مرۆڤایەتی گەورەیە خۆراکیان پێ بدەن و مەیانکوژن، چونکە سروشت بەوانەوە جوانە.
هاوکات ڕاشیگەیاند: هەرکەسێ ڕاو بکات دەدرێتە دادگا و میلۆنێک تا 6 ملیۆن سزا دەدرێت.
پۆلیسی دارستان جەختیشی کردەوە مەفرەزەکانمان بەردەوام دەگەڕێن بەدوای ئەو کەسانەی ئاژەڵ و باڵندە ڕاو دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.