Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 16:22

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مەلا هادی کاڕەش

کوردستان TV
100%

 

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مەلا هادی كاڕەش دەکات.

سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا هاتووە "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی دێرین (مەلا هادی كاڕەش)ـمان بیست".

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی دێرین (مەلا هادی كاڕەش)ـمان بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مەلا هادی كاڕەش ڕادەگەیێنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
21ـی كانوونی دووەمی 2022

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.