کەمێک پێش ئێستا بە درۆن چەند بارەگایەکی پەکەکە لە شنگال بۆردوومان کران و بەهۆیەوە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی) ئەمڕۆ هەینی بە درۆن دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکە و سێ بارەگا و بنکەی ئەو ڕێكخراوە لە ڕۆژئاوای چیای شنگال كراوەتە ئامانج.
هەر بەپێی زانیارییەکان بۆردوومانەکان بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە کە لەنێو کوژراوەکاندا بەرپرسێکی سەربازیش هەیە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ هەینی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: لەبەرامبەر ئەو هێرشەی شەوی ڕابردووی عەفرین لە چەند ئۆپەڕاسیۆنێکدا 18 کەس کراونەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا بەرپرسیاریەتی خۆیان لەو هێرشەی کەمێک پێش ئێستای شنگال ڕانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.