سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ هەینی سەر هه‌ردوو گوندی تالیعه و ئوم كه‌ڕامی له باكووری شارۆچكه‌ی عوزێم له پارێزگای دیاله ڕایگەیاند، ئەو تاوانە تیرۆرستییە بەبێ تۆڵەی بە زەبر تێناپەڕێت.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئەو تاوانە تیرۆریستییەی لە دیالە بەرامبەر رۆڵەكانمان لە سوپا ئەنجام درا، بەبێ تۆڵەی بەزەبر تێناپەڕێت و هێزەكانمان وەڵامی شایستەیان دەبێت بۆ تیرۆریستان.
ڕاشیگەیاند: پێویستە هێزە قارەمانەكانمان ڕێگربن لەدووبارەبوونەوەی ئەم خروقاتە و لە هەموو جێگایەک كێوماڵی تیرۆیستان بكەن.
هەروەها لە تویتەکەیدا سڵاو بۆ شەهیدان دەنێرێت و نووسیویەتی "دروود بۆ شەهیدەكان".
جێی باسە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌نێوان هه‌ردوو گوندی تالیعه و ئوم كه‌ڕامی له باكووری شارۆچكه‌ی عوزێم له پارێزگای دیاله چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستانی داعش كه ژماره‌یان زیاتر له 10 چه‌كدار بووه، هێرشیان كردبووە سه‌ر باره‌گایه‌كی تیپی یه‌كی سوپای عێراق و به چه‌كی مامناوه‌ند و قه‌ناس، لە ئەنجامدا 11 سه‌ربازی عێراقی بوونە قوربانی كه پله‌ی یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.