سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو محیەدین فیتەر دەکات.
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا هاتووە "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری ماندوونەناس محیەدین شەعبان قادر ناسراو بە (محیەدین فیتەر)ـمان بیست".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری ماندوونەناس محیەدین شەعبان قادر ناسراو بە (محیەدین فیتەر)ـمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو محیەدین فیتەر دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
21ـی كانوونی دووەمی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.