له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ بێتس بوه میوانی یانه‌ی ئیسپانیۆل و به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
له‌سه‌ره‌تای یاری خاوه‌ن یاریگا باشتر ده‌ركه‌وتن و له خولهك چوارده رائوول دی تۆماس گۆلكاری یانه‌ی ئیسپانیۆل به تۆمار كردنی گۆلێك میوانداره‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست .
له خوله‌كی سی و یه‌ك بۆرخا ئیگلیسیاس سوودی له لێدانێكی سزا وه‌رگرت و گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد .
پێنج خولهك دواتر گویدۆ رۆدریگز به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م یانه‌ی ریاڵ بێتسی له گێمی یه‌كه‌م پێشخست ، له گێمی دووه‌میش ئاستی بیتس باشتر بوو له خوله‌كی په‌نجاو سێ بۆرخا ئیگلیسیاس گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌شیش ویلیان خوسی دا سیلڤا گۆلی چواره‌میشی خسته سه‌ر سێ گۆله‌كه‌ی دیكه ، له خوله‌كی هه‌شتاو دو ناوبژیوان به‌كارتی سوور رائول دی تۆماسی به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ریاڵ بێتس دوازده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو به كۆكردنه‌وه‌ی چل خال پارێزگاری له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و ئیسپانیۆلیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و به بیست و حه‌وت خال له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.