گه‌ری بیست و سێیه‌مینی خولی یلانهكانی ئینگلته‌را به یاری نێوان واتفۆردو نۆرویج سیتی ده‌ستی پێكردو تیایدا یانه‌ی واتفۆردی میوان به سێ گۆلی خاوێن سێ خالی یاریه‌كه‌یان وه‌رگرت .
یارییه‌كه له واتفۆردو له‌سه‌ر یاریگای ڤیكارج رۆد به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووم و له خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك جۆشوا سارجێنت به تۆمار كردنی گۆلێك نۆرویج ستی له‌یاریه‌كه پێشخست.
له خوله‌كی حه‌فتاو چوار هه‌مان یاریزان گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و میوانه‌كانی تۆمار كرد، له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت ئیمانوێل دینیسی یاریزانی واتفۆرد كارتی سووری به‌روودا به‌رزكرایه‌وه‌و میوانداره‌كان یاریه‌كه‌یان به ده یاریزان ته‌واو كرد.
له دوا خوله‌كی یاریش جۆرای كۆستكا یاریزانی واتفۆرد به‌هه‌له گۆلی سێیه‌می له‌سوودی نۆرویج ستی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و نۆرویج ستی چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به شازده خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی ،یانه‌ی واتفۆردیش تووشی چوارده‌هه‌مین دۆراندن هات و به چوارده خال له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
له‌پریمه‌رلیگدا نۆرویج سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر واتفۆڕد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.