له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و سێیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنا میوانداری یانه‌ی بۆلۆنیای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای مارك ئه‌نتۆنیۆ نینتویدی به‌رێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی چوارده ریكاردۆ ئۆرسۆلینی گۆلی یه‌كه‌می له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد.
له خوله‌كی سی و هه‌شت جیانلۆكا كابراری گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ هیلاس ڤیۆرنا تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه .
له گێمی دووه‌م و پێنج خولهك به‌ر له ته‌واو بونی ماوه‌ی یاسایی یاریه‌كه نیكۆلا كالینیتش گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ هیلاس ڤیرۆنا تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به سی‌وسێ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی بۆلۆنیاش تووشی یازدهمین دۆراندن هات و به بیست‌و حه‌وت خال له پله‌ی سێزده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.