ڕەوشی کۆڕۆنا و ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن و ڕێکارەكانی خۆپارێزی و دەستنیشانکردن و چارەسەرییەکان ، تهوهری سهرهكی كۆبوونهوهیهكی هاوبهشی وهزارهتی تهندروستی و شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بوو.
کۆبوونەوەی هاوبەش لهنێوان د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی لەگەڵ شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کە پێکهاتبوو لە (د. چێکوو ئیهیکوازۆ) یاریدەدەری سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوەندی سەرەکی، جنێف و تیمی نووسینگەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرس و ستافی ئۆفیسی عێراق و هەرێمی کوردستان، بهڕێوهچوو.
لە کۆبوونەوەكهدا تەوەرەکانی ڕەوشی کۆڕۆنا و ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن و ڕێکارەكانی خۆپارێزی و دەستنیشانکردن وچارەسەرییەکان و پڕۆژە پێشنیار و ڕێکارەکانی چاکردنی سیستەمی تەندروستی و داتا و زانیاری و ڕێنماییەکانی باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی باسی لێوەکرا.
ههر له كۆبوونهوهكهدا وەزیری تەندروستی سوپاسی ڕۆڵی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بەتایبەتی سوپاسی تیمی ئۆفیسی عێراق و ئۆفیسی هەرێمی کوردستان و ئۆفیسی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆڵی سەرەکی و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، هەروەها چەندین تەوەری گرنگ و کاری هاوبەش و پلان و بەرنامەی داهاتوو گفتوگۆی لەسەرکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.