له میانه‌ی به‌داریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردسـتان سه‌باره‌ت به پرسی عێراق .. بەردەوامیی ململانێی سیاسی و هەڕەشە ئەمنیەکان ، د. ڤیان سەبری ـ سەرۆکی فراکسیۆنی پ.د.ک لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند :
دیاره سیستییه‌ك هه‌یه له چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق به تایبه‌تی له لایه‌ن چواچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و پرۆسه‌یه په‌ك بخه‌ن ، عورفی حكومه‌تی زۆرینه تا راده‌یه‌ك نامۆیه بۆیه به‌ربه‌ست بوونی هه‌یه ، ناكۆكی له نێوان به‌ره‌ی شیعه بوونی هه‌یه ، ململانێكان به‌رده‌وامه ، ئه‌مجاره هه‌لبژاردنه‌كان زیاتر شه‌فاف بوو ، بۆیه له باشووری عێراق هه‌ندێ رێكخستنی پارته سیاسییه‌كانی شیعه به‌و ئه‌نجامه رازی نه‌بوون ، نه‌یانده‌زانی ئه‌و ئه‌نجامانه به‌و شێوه‌یه ده‌بن .
روونیشیكرده‌وه كه زۆر لایه‌ن سزا دران ، به‌وه‌ی شه‌قامی عێراقی ده‌نگیان نه‌دا به‌و لایه‌نانه ، ئه‌وه‌ی ناره‌زایی ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێكه‌وته‌وه .
د ڤیان سه‌بری روونیكرده‌وه كه دادگای ئیتیحادی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵا هه‌وڵ ده‌دات زیاتر لایه‌نه‌كان نزیك یه‌كتر بن .دادگای ئیتیحادی بڕیار ده‌دات كه چ لایه‌نێك كوتله‌ی گه‌وره‌یه ، چونكه ساڵانی رابردوو كیشمه كیشی له سه‌ر بوو .
ئاماژه‌شیدا كه سه‌باره‌ت به سووننه‌كان ، ده‌ركه‌وت كه زیاتر شه‌قامی سوننه زیاتر له حه‌لبووسی و خه‌نجه‌ر نزیك بوون بۆیه زووتر رێككه‌وتن .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تێك بێته كایه‌وه ، به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رووبه‌رووی هه‌موو ئه‌و كیشه‌و گرفتانه ببێته‌وه كه رووده‌ده‌ن .
سه‌دریه‌كان زیاتر هه‌وڵی دامه‌زراندنی حكومه‌تی زۆرینه ده‌دات ، ئاماژه به‌وه ده‌دات به‌رپرسیاریه‌تی له خۆ ده‌گرم له‌و حكومه‌ته نوێییه .
راشیگه‌یاند كه ئه‌وه دوا ده‌رفه‌ته بۆ شیعه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حكومه‌تێك پێك بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بپڕژێته سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان .
پرسی خاك و مادده‌ی 140 زۆر گرنگه ، كورد مافی زۆر خوراوه له رابردوو ، پێویسته سه‌نگی كورد له ئاینده وه‌كو خۆی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت رۆڵی خۆی بگیڕێت و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له خۆ بگرێت .
پێویسته هه‌وڵ بده‌ین زیاتر كارا بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ئه‌و ماده ده‌ستوورییانه‌ی كه تایبه‌ته به كورد وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.