Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 12:26

وەزارەتی پەروەردە بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابییان بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووی ڕاگەیاند.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە "لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی پشوو دەبێت تا ڕۆژی یەکشەممە 30ـی 1ـی 2022".

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان:-

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی  مامۆستایان و قوتابیيان لە دابەزینی پلەکانی گەرمی  پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا بە:-

1- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکوومی - ناحکوومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە 30ی 1ی 2022 واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت.

2- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی  وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە 31ی 1ی 2022  دەست پێ دەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتەی  ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون بۆ قوتابییان رادەگەیەنن بەمەرجێک بەیانییان لەکاتژمێر 9:30 ی بەیانی دەست پێ بکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم  دەست پێ دەکات .

3- قوتابخانەکانی (سابیس) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.

4- ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.

ئالان حەمە سعید

وەزیری پەروەردە

22ی 1ی 2022

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.