دوای راكردنی ده‌یان چه‌كداری داعش له به‌ندیخانه‌یه‌كی شاری حه‌سه‌كه،هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌سه‌ر سنووری باكووری رۆژئاوا-ی نزیك له‌دێر زوورو حه‌سه‌كه‌ی سوریا بڵاوكرانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی و شایه‌تحاڵه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا به ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید-یان راگه‌یاندووه كه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای عێراق له فیرقه‌ی 20 ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشتوونه‌ته شریتی سنووری و شوێنی خۆیان له‌ناوچه بڵاوپێكراوه‌كان قائیم كردووه،هاوكات فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و هێلیكۆپته‌ر به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراقی له پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی دوو كه به‌رپرسه له‌دۆسییه‌ی سنووری سوریا گوتی: له‌سه‌رووی خۆمانه‌وه فه‌رمانمان پێكراوه كه بوونی سه‌ربازییمان له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا پته‌وتر بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.