له هه‌فته‌ی بیست ودووه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر 6:15 ی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی ئێلچی ده‌كات.
ئه‌م یارییه دووه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه له ماوه‌ی چوار ڕۆژ، دوای ئه‌وه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن و ڕیال مه‌درید به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
هاوكات ئه‌م یاریه ده‌بێته یه‌كه‌م یاری ڕیال له خولی ئیسپانیا له دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌و وڵاته، له یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌دا، هه‌ریه‌ك له یاریزانان ماركۆ ئه‌سێنسیۆ و خیسوس ڤایخۆ و دانی كارڤاخال و ماریانۆ دیاز به‌هۆكاری جیا له ڕیزی یانه‌ی شاهانه داده‌بڕێن و به‌شداری له یاریه‌كه ناكه‌ن.
ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی چل ونۆ خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و ئێلچیش به بیست‌ودوو خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
ئه‌م ئێواره‌یه ڕیاڵ مه‌درید میوانداری ئێلچی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.