Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 11:19

هەڵمەتێکی فراوان بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


ساڵانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆر بۆ بابەتی خۆڵ و خاشاك و چارەسەركردنی لەپێناو پاكڕاگرتنی ژینگە و خاوێنكردنەوەی شار و شارۆچكەكەكان و شوێنە گشتی و سەیرانگەكان خەرج دەكات، كەچی هاووڵاتییان وەك پێویست پابەند نین بە پاكڕاگرتن و زۆربەی كات پاشماوە و خۆڵ و خاشاك لە كۆڵان و شوێنە گشتییەكان فڕێ دەدەن و ئەمەش دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی پیسی و بەهۆیەوە هەم پارەیەكی زۆرتر لەسەر حكوومەت دەكەوێت و هەم ئاستەنگی زۆریش دەكەوێتە بەردەم ئەو تیمانەی كە كاری كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك دەكەن.
وێڕای دابەزینی پلەكانی گەرما، بەفربارین و باران، تیمەكانی شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی لە سنووری سەیدسادق و وارماوا و شارەزوور و چەند شوێنێكی تردا چەندین هەڵمەتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكیان بەڕێوەبرد كە تێیدا ناوچەیەكی زۆر خاوێن كرانەوە و پرۆسەی خاوێنكردنەوەش لەو سنوورە و لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بەردەوام دەبێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.