له هه‌فته‌ی بیست وسێیه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی وێستهام یونایتدی میوانی برده‌وه.
به درێژایی نه‌وه‌د خوله‌كی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به تایبه‌تی یاریزانانی مان یونایتد كه هه‌ریه‌ك له كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و برونۆ فێرناندیزو ئه‌نتۆنی مارسیال چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆڵی تیپی میوان تاقیكرده‌وه.
له دواساته‌كانی یاریدا، ماركۆس ڕاشفۆرد ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی ئه‌هریمه‌نی سووری تۆماركرد‌و سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مانچسته‌ریونایتد له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و هه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و وێستهام یونایتدیش به سیی و حه‌وت خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ریونایتد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر وێستهام یونایتد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.