له میانی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری یانه‌ی ڤالنسیای كرد‌و زۆر به زه‌حمه‌ت و به ریمۆنتادا سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له گێمی یه‌كه‌م ئاستی ڤالنسیای میوان باشتر بوو توانیان دوو گۆل تۆمار بكه‌ن ، له خوله‌كی بیست و پێنج یونس موساح گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد، له دوا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌میش هۆگۆ دۆرۆ شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له نیوه‌ی دووه‌م ئاستی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌ردید باشتر بوو له خوله‌كی شه‌ست و چوار ماتیۆس كۆنها به تۆمار كردنی گۆلێك بۆ خاوه‌ن یاریگا جیاوازی گۆله‌كانی بۆ یه‌ك گۆل كوم كرده‌وه ، له خوله‌كی نه‌وه‌ت ئه‌نخێل كۆریا گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ كورانی سیمیۆنی راهێنه‌ر تۆمار كرد ، له كاتی زیادكراویش ماریۆ هێرمۆسۆ گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به ریمۆنتادا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤالنسیا تۆمار كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆ سی وشه‌ش خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی ڤالنسیاش تووشی حه‌وته‌م دۆراندن هات و به بیست‌و نۆ خال له پله‌ی نۆیه‌م مایه‌وه .
له لالیگادا ئه‌تله‌تیکۆمه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤاڵنسیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.