به‌تۆمه‌تی ڕاوكردن، ( 7 ) ڕاوچی له‌سنووری قه‌زای شاره‌زوور ده‌ستگیركران.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: بە ئامانجی پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان و ڕێگری‌کردن لە ڕاوکردنیان مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوامن لە دەرچوون و کێوماڵکردنی دەشت و چیاکان.
بۆ ئەو مەبەستەش مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەش دەرچوون بۆ سنوری گوندەکانی ( مالوان ، کانی کەوە ) ، لە ئەنجامدا توانیان ( 6 ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوی باڵندەی کێوی بوون .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه: هاوکات دەستیش گیرا بەسەر ( 2 ) تاپڕ ، ( 9 ) فیشەکی تاپڕ ، ( 4 ) چەکی بادی ، ( 53 ) چۆلەکەی ڕاوکراو ، ( 2 ) ئۆتۆمبێل .
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: هەر لە چالاکیەکی دیکەدا لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی زەڕایەن بۆ سنوری ( چەمی تانجەرۆ ) هاووڵاتیەك بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کرا .
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهیهنن: توانرا دەستیش بگرن بەسەر ( 1 ) چەکی تاپڕ ، ( 6 ) فیشەکی تاپڕ .
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ده‌ستگیر كراوان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.