له په‌راوێزی ڕكابه‌ریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زاروبیست ودوو بۆ تۆپی پێ له وڵاتی كامیرۆن، تیروپشكی یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ڕاكێشرا.
له تیروپشكه‌كه‌دا، 10 هه‌ڵبژارده ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر كرانه‌وه كه ڕكابه‌ری له‌سه‌ر پێنج بلیتی كیشوه‌ره‌كه بۆ گه‌یشتن بۆ جامی جیهانی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامدا، هه‌ڵبژارده‌ی میسر كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال و، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر ده‌كات.
هاوكات هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی گاناو نیجێریا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆی دیموكراتی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب یاری ده‌كات، له دوایین یاریشدا، هه‌ڵبژارده‌ی مالی كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تونس، ئه‌م پێنج یاریه به شێوازی چوون و هاتن له بیست وچوارو بیستونۆی ئاداری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ئه‌نجامدا پێنج هه‌ڵبژارده‌ی براوه به‌فه‌رمی ده‌گه‌نه كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.