سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه وورده‌كاری كوژرانی پارێزه‌رێكی له كۆمه‌ڵگای بسمایه له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ئاشكرا كرد كه رووداوه‌كه به‌هۆی گێچه‌ڵی كردن به هاوژینی ئه‌فسه‌رێك بووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه كه پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆم-ی راگه‌یاندووه، رۆژی 22- 1-20022 زانیاری گه‌یشتووه كه رووداوێكی كوشتن له‌نێو له كۆمه‌ڵگای بسمایه له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا روویداوه ،پاشان ده‌ركه‌وتووه پارێزه‌ر ئیهاب محه‌مه‌د له‌تیف له دایكبووی 1987 گولـله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌و دۆخی ته‌ندروستی له‌مه‌ترسیدایه،دواتر ناوبراو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌و له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی هه‌ر له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له پارێزه‌ره‌كه كردووه ناوی عه‌لی غازی عه‌بد حه‌مادی یاسرییه‌و ئه‌فسه‌ری هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و مادده هۆشبه‌ره‌كانه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه به‌پێی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه به‌هۆی ئه‌وه بووه كه پارێزه‌ره‌كه گێچه‌ڵی به هاوژینی ئه‌فسه‌ره‌كه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.