د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەوامی سبەینێی فەرمانبەران رایگەیاند: دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا بەردەوام دەبن، له سبەینێ دووشەممەوه 24ی کانونی دووەمی 2022، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
پارێزگاری سلێمانی ڕاشیدهگهێنێت: دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێکی لەناکاو نائاسایی و نەخوازراودا؛ بڕیاری پێویست تایبەت بە سنوری کارگێڕیی ئیدارەکانیان بدەن.
پارێزگاری سلێمانی:لە سبەینێوە دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.