Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 10:10

وەزیری دادی لوبنان دەگاتە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

 

پاش کەمێکی دیکە شاندێکی باڵای وەزارەتی دادی لوبنان بە سەرۆکایەتی وەزیری داد دەگاتە هەرێمی کوردستان و بڕیاروایە لەگەڵ وەزیری دادی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

عەبدولخالق محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای وەزارەتی دادی لوبنان بە سەرۆکایەتی هێنری خوری وەزیری دادی لوبنان و سوهەیل ئابوود سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لوبنان و چەندین بەرپرسی دیپلۆماسی دیکەی وڵاتەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: شاندەکە لەلایەن فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیاروایە شاندەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.