Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 10:13

زیاتر لە 107 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەکی ئاو لە بەکرەجۆ خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی ڕاکێشانی بۆڕی ئاو لە بەکرەجۆ جێبەجێ دەکرێت، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەش زیاتر لە 107 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی ڕاكێشانی بۆڕی ئاو لە بەكرەجۆ جێبەجێ دەكرێت و بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكەش وەزارەتەکەمان گوژمەیەكی زیاتر لە 107 ملیۆن دینار خەرج دەكات كە پڕۆژەكە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی ئاو لەو سنوورە دەبێت.

 ڕاشیگەیاند: پڕۆژەكانی ئاو و ئاوەڕۆ وەک یەكێک لە ڕەگەزە گرنگەكانی سێكتەری ئاو لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخی زۆریان پێدەدرێت و بە بەردەوامیش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكەن.

ئاماژە بەوەشکراوە کە گوژمەی 107 ملیۆن و 482 هەزار و 560 دینار لەسەر ڕێژەی 17%ـی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕاكێشانی بۆڕیی ئاو بۆ تازە ئیفرازكراوەكانی كۆستەی چەم لە بەكرەجۆ بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان خەرج كرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.