Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 09:13

ڕووداوێکی هاتوچۆ له‌ ته‌قته‌ق.. که‌سێک گیانی له‌ده‌ست دا و هاوسه‌ره‌که‌شی بریندار بوو

کوردستان TV
100%

 

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ ته‌قته‌ق گیانله‌ده‌ستدانی پیاوێك و برینداربوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه‌.

هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه‌ بۆ (كوردستان تیڤی) ڕأیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ته‌قته‌ق – سێگردكان ڕوویداوه‌ و ئۆتۆمبێلێكی پیكاب له‌ ته‌لانێك كه‌وتۆته‌وه‌ خواره‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ تێیدا پیاوێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

هه‌روه‌ها ڕأیگه‌یاند: هه‌ردوو قوربانییه‌كه‌ ژن و مێردن و خه‌ڵكی گوندی ئاوماڵن، پیاوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ژنه‌كه‌ش كه‌ برینداره‌ ئه‌ویش باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه‌ ڕاشیگه‌یاند: ژنه‌كه‌ ئێستا گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی.

 

 

jpg
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.