وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، تا ئێستا داوای دووباره سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژه‌ی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری تووشبوونی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنیش تۆمار كراوه.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ت ژماره‌ی تووشبووان ناكاته پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی مه‌ترسیدار ڕابگه‌یه‌نێ، چوكه ژماره‌ی پشكنینی ڕۆژانه جێگیر نییه، بۆیه ژماره‌ی تووشبوو ناكرێته پێوه‌ر بۆ ڕاگه‌یاندنی چوونه نێو حاڵه‌تی مه‌ترسیدار و خراپه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هیچ داواكارییه‌ك بۆ ڕاگرتنی ده‌وامی قوتابییان نه‌بووه، هه‌روه‌ها هیچ پلانێكیش پێشكه‌ش نه‌كراوه بۆ دووباره ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووانه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م و كۆتای په‌تای كۆڕۆنا بریتییه له جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڤاكسین.
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێستا شه‌پۆڵی چواره‌می ڤایرۆسی كۆڕۆنا له عێراق له‌ژێر كۆنتڕۆلدایه و نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی زۆر مه‌ترسیداره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.