پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیارێكی نوێی له‌سه‌ر ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ركرد.
بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووه و تێیدا هاتووه: كاتی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت سبه‌ینێ دووشه‌م له كاتژمێر 9:30 ده‌ست پێ ده‌كات.
له نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: له‌سه‌ر بڕیاری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و دروستبوونی شه‌خته له به‌یانییاندا، بۆ سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان، سبه‌ی دووشه‌م كاتی فه‌رمی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت له كاتژمێر 9:30 ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له پارێزگای سلێمانی هه‌ر به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و بوونی شه‌خته ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت كرابووه كاتژێر 10 تا كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ، به‌ڵام پارێزگاری سلێمانی هه‌ر ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه بڕیاری دا بۆ سبه‌ی و ڕۆژانی داهاتوو ده‌وامی فه‌رمانبه‌ر ئاسایی بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.