Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 09:13

چەندین وڵات بۆ وەبەرھێنان ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%

 جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان  رایگه‌یاند، ئەمساڵ پلانێکی زۆر باش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە لە ھەرێمی کوردستان دانراوە و ھەموو ھەرێمی کوردستان لێی سوودمەند دەبێت.
کەمال ئاغا، جێگری سەرۆکی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان،  به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: بڕیارە لە سەرتای مانگی داھاتوودا کۆنفرانسێکی ژینگەپارێزی بە ھەماھەنگی لە نێوان دەستەی وەبەرھێنان و دەستەی ژینگە بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەت بەڕێوە بچێت کە ئامانج لێی پاراستنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان و گرنگیدانە بە سەوزایی بدرێت و ئالیەتێک دابنرێت ژینگە خاوێن بکرێت و سەرۆکی حکوومەتیش وتاری دەبێت، بۆیە کار دەکرێت بۆ ئەوەی کاریگەریی پیسبوونی ژینگە کەم بکرێتەوە و سوود لە ئەزموونی وڵاتانیش وەربگرین .
کەمال ئاغا گوتیشی: ئەمساڵ دەستەی وەبەرھێنان سیاسەتی خۆی گۆریوە و پڕۆژەیەکی زۆری ئامادە کردووە کە زیاتر لە ھەزار پڕۆژەیە و وەکوو ساڵانی ڕابردوو نابێت و دەستەی وەبەرھێنان خۆی پڕۆژە بۆ وەبەرھێنەران دیاری دەکات لە کوێ پێویستیان بە پڕۆژە ھەیە و چ جۆرە پڕۆژەیەکیش لەوێ ئەنجامی بدەن، نەک وەبەرھێنەر پڕۆژە پێشکەش بکات، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی بە سێ سێکتەر دەدات، کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار.
 باسی لەوەش کردووه‌: ئەم جارە ھەموو کوردستان لە پڕۆژەکان سودمەند دەبن و سوود لە پڕۆژە و ھەلی کاریش وەردەگرن، چونکە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٢٠٠ ھەزار ھەلی کار ڕەخسا و پلان دانراوە تا دوو ساڵی دیکە ڕێژەکە بۆ یەک ملیۆن ھەلی کار زیاد بکرێت، ئەوەش کاتی پێویستە و سەرمایەی زۆری دەوێت تا پلانەکە جێبەجێ دەکرێت، چونکە خەریکە ھەندێک کۆمپانیای ئیماراتی و سعوودی و تورکی بێن بەشداری جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بکەن و تەنھا ئیمارات بڕیارە بە سەرمایەی سێ ملیار دۆلار کۆمپانیاکانیان وەبەرھێنان بکەن لە ھەرێمی کوردستان.
کەمال ئاغا، جێگری سەرۆکی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان ده‌شڵێت: تەنھا ئەمساڵ  داواکارییەکی زۆر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە پێشکەش کراون و خەریکی دیراسەکردنن و ڕێکارەکان تەواو بن مۆڵەتیان پێ دەدرێت کە وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانی تێدایە و زیاتریش گرنگی بەک ەرتی پیشەسازی دەدرێت و لە ساڵی ڕابردوو گرنگی بە کەرتی گەشتوگوزار درا بە سەرمایەی ٥ ملیار دۆلار، بۆیە کاری باش کراوە و گرنگی بە ھەموو سێکتەرەکان دەدرێت بێ جیاوازی، بەتایبەت سێ سێکتەری سەرەکی ،ئەوانیش پیشەسازی و گەشتیاری و کشتوکاڵ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.