Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 16:29

هاوپەیمانان: هەوڵەکەی داعش له‌سووریادا هیچ هەڕەشەیەک لەسەر عێراق دروست ناکات

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، زیندانیان و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تا ئێستا چەند بەشێکی گرتووخانەی گوێران لە شاری حەسەکە لەژێر کۆنتڕۆڵیاندایە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامی هەیە.
بە گوێرەی روانگەکە، تائێستا ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 136 کەس، لەو ژمارەیە 84 کەسیان داعشن، 45 کارمەندی ئەمنی و پاسەوانی گرتووخانەکە و 7 کەسی مەدەنیش.
لەو بارەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش هەڵوێستی فەرمی خۆی دەربارەی هەوڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ رزگارکردنی چەکدارەکانی لە گرتووخانەی گوێران لە راگەیەندراوێکدا خستە روو و رایگەیاند، ئەم هەوڵە هیچ هەڕەشەیەکی نییە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە، رەنگە هێرشی هاوشێوە بۆ سەر ناوەندەکانی دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا رووبدەن.
راشیگه‌یاندووه‌، لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی هەواڵگری و چاودێری و بەداواداچوون و بۆردومانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە، هێزە ئەمنییەکان توانییان هەڕەشەکە سنووردار بکەن. جەختیشی کردەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی مافی بەرگریکردن لە خۆی و هێزە هاوبەشەکان لەدژی هەر هەڕەشەیەک دەپارێزێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.